sd main logo


مافیاکانی کوردستان


مافیاکانی کوردستان

بابەتەکان

مافیاکانی پۆلیس

ئاگادار کردنەوەیەک بۆ لیوا چەتۆ ساڵح

ئاگاداریەک لە دەزگای ڕۆژنامەوانی مافیاوە بۆ لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزیری ناوخۆ.
وەکو ئاگاداریت لەسەرەتای دەست پێکردنی کارەکانمانەوە داوامان لە عەمید ئاسۆ کرد چاکسازی بکات نەیکرد ، بۆیە مەلەفەکانیمان هەڵدایەوە . 
بۆیە ئاگادارت دەکەینەوە کە لە نزیکترین دەرفەتدا دەست هەڵبگریت لەسەر کارەکانی ئەو لیژنە بەڕێزەو وازیان لێبێنە سزای گەندەڵکاران بدەن. 
 بە پێچەوانەوە مەلەفەکانت لە زەمانی کاک عوسمانی حاجی مەحمودەوە (زەمانی TNT کە) تا دەگاتە کارەکانت لە دێی عەرەبەکان و بێتەوە بۆ ڕێکەوتنەکانت لەگەڵ کۆمپانیا وکەسانی ناو دام و دزەگاکان هەمووی هەڵدەدەینەوە . 

ناوت پاک بکەرەوە خۆت مەکە بە ئومێدی هەمین

********☆*******

تەنها لە پۆلیسی سلێمانیدا ڕودەدات مفەوەزێک  مولازمێک دەداتە بەرشەق.

لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا مولازمێکی بەڕێز بەناوی مولازم چێنەر تاوانبارێک دەستگیر دەکات لەسەر کاری لەشفرۆشی و گومانی بازرگانی تلیاکی لێدەکەن.بێ ئەوەی بزانێت کە ئەمە هاوڕێی مفەوەز کارزانی عومەری قەسابە کە پیاوی ئاسۆی شێخ  تەهایەو هەموو کاروباری مافیایی و ئافرەتبازی و سەرانە وەرگرتن لە قومارخانەکان ئەو ڕێکی
دەخات
هەر کە هەواڵەکە دەگاتە کارزان ڕاستەوخۆ دەچێتە بنکەی پۆلیسی برایم ئەحمەد و لەبەرچاوی ڕائید ئارامی بەڕێوەبەری بنکە ،کە تێوەگلاوە لە دەیان مەلەفی گەندەڵی لەگەڵ عەمید ئاسۆ مولازم چێنەر دەداتە بەر شەق و بۆکس و تاوانبارەکەش ئازاد دەکەن

بۆیە لێرەوە جەنابی دکتۆر عەمید ئارام و هاوسەرۆکەکانی یەکێتی و تەواوی ئەندام پەرلەمانەکان ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم چەتەگەرایەی ناو پۆلیس نەوەستێنرێت کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوەو ناوبانگی سلێمانی و حیزبەکانی سلێمانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە
لە ئێستادا مولازم چێنەر باری دەروونی ناتەواوەو تەنانەت نەشیوێراوە داوای یاسای تۆماربکات چونکە دڵنیاییە کە ئەو مفەوەزە دەستەڵاتی گەورەی هەیە 
چونکە شەوە سورەکانی عەمید ئاسۆو ڕائید ئومێد و موقەدەم ئەکرەم و و،و،و،  ئەو ڕێکی دەخات


**********☆*********



   بەبینینێکی عەمید ئاسۆ پۆلیسێکی کەچەڵ قژی ڕووایەوە  2021.02.27

دوای چاوپێکەوتنی ئەم پۆلیسە کەچەڵەی ناوی سەربازە بە عەمید ئاسۆ ڤژی ئاوا هاتەوە ، سەیرەلاتان؟ 
ئەوە سیحری ئەوەیە کەسێک چەندین ساڵە سەرپەرشتی لیژنەی سووتەمەنی بکات..
دیارنەمانی ملیۆنان لیتر بەنزین وا دەکات سێ سال لە جێگاکەتدا بمێنیتەوە لە لیژنەی سووتەمەنی و قژیشت بڕوێنیتەوە بە هەشتا وەرقە دۆلار لەم بێ مووچەی و قەیرانەدا 
شایەنی باسە لە ئێستادا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر دیارنەمانی  زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەکات لە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی عەمید ئاسۆی شێخ تەها  و دەستەو تاقمەکەی
بەڵام دوای بێدەنگ کردنی لیوا چەتۆ بە ملۆنێک دۆلار ،کاری لیژنەکەی پەکخستووە.




***************************

عەمید ئاسۆ چی لە بەنزینی سەیارەکانی پۆلیس کردووە؟

دزییەکی گەورە لەناو پۆلیس ئاشکرا بوو


بە پێی زانیاریەکانی لەبەردەستایە لە ئێستادا لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆ و بەسەرپەرشتی لیواچەتۆ(بە چاودێری بەڕێز شێخ لاهوور بۆ چاکسازی ڕیشەیی لە سلێمانی ) دەرکەوتووە کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی هەفتانە 150 لیتر بەنزینی موحەسەن بۆ سەیارەکانی پۆلیس دابێن کراوە بەڵام ئەمان 25 لیتریان دابەش کردووەو بەنزینی نۆڕماڵیش.

بۆیە مەزەندە کراوە کە مانگانە 7 بۆ 8 دەفتەر دۆلار دزراوە بۆ چەند ئەفسەرێک و لە ڕێگەی پۆلیسێکەوە کراوە بە ناوی سەرباز .
لەناو ئەفسەرە تێوەگلاوەکاندا ئەم ناوانە بەدی دەکرێت.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها (بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی)
موقەدەم ئەکرەم قادر حەسەن (بەڕێوەبەری موکافەحە )
ڕائید ئومێد محمد (بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی کوردسات)
ڕائید بەڵێن ئەحمەد ( بەڕێوەبەر پۆلیسی ڕزگاری)
ڕائید وەرزێر (بەڕێوەبەری پۆلیسی سەرچنار )
داوا دەکرێت لە هاوسەرۆکەکانی یەکێتی کە نەهێڵن ئەم کەیسە بەلاڕێدا ببرێت و سومعەی جوانی ئەم زۆنە بگێڕنەوە. بە سزادنی ئەمانە دەیان چەتەی تر تەمێ دەبن. 
کاری گەورە پیاوی گەورە دەیکات و ئەمە باشترین فرسەتە حەجمی خۆتان دەرخەن بۆ دۆست و دۆژمن. 
داواکارین لە پەرلەمانتارانیش بەدواداچون بکەن.





*********★*********

بەپەلە
بەپەلە

شانازی ئیبراهیم لە سەر گۆڕی مام جەلال عەمید ئاسۆو هاوەڵە دزەکانی ڕسوا کرد

کەمێک پێش ئێستا ئەو ئەفسەرانەی کە تێوەگلاون لە دزیی و ئافرەت بازیە گەورەکەی ناو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ  چوونەتە سەر قەبری مام جەلال بۆ ئەوەی  مام جەلال فریان بکەوێت نازانن ڕۆحی پاکی مام جەلال و دڵسۆزانی ئەم نیشتیمانە ملیان دەکات بە قەنارەی پاکسازی و چاکسازیدا .

هیوادارم هاوسەرۆکان وەکو شاناز ی ئیبراهیم ئەحمەد سووکی کردن ئەمڕۆ ئاوا سووکیان بکەن.


شایەنی باسە ڕائید ئومێد وعەمید ئاسۆ و موقدەم ئەکرەم  لە شاناز خان پاڕانەوە وێنەیان لەگەڵ بگرێت بەڵام ڕسوای کردن ووتی ئێستا کەی کاتی ڕەسم گرتنە.



***************

ئەرشەدی ناوچەی پیشەسازی چۆن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی تاڵان کردووە؟

  ئەرشەد لە دوکانێکی بچوکی  ناوچەی پیشەسازی سلێمانیەوە کۆنتڕۆڵی تەواوی دزەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی   کردووە. ماوەی زیاد لە 10 ساڵە ئەم ئەرشەدە کەلوپەلی سەیارەکانی پۆلیس دابین دەکات بە نرخی دووقات و سێ قات زیاتر لە نرخی  خۆی. چەند جارێک شکاتی لێ کراوە کە پارچەی زۆر عادی و بێ کەڵک دەهێنێت و زۆر گرانە شتەکانی بەڵام لەبەر ئەوەی  دەمی   عەمید ئاسۆ و ئەکرمی موکافەحەی چەور کرد بووکاکە ئەرشەد هەرچی بهێنێت و بیفرۆشێت بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەبێت قبوڵ بکرێت. دەڵێن زۆر جار بۆ نەقڵی پۆلیس و ئەفسەریش واستەی پێ دەکەن .چونکە یەک ماڵە لەگەڵ مودیرەکانی پۆلیس





 
بنکەی پۆلیسی ڕزگاریان ئاوا تەعمیر کردەوە
بنکەی پۆلیسی ڕزگاریان ئاوا تەعمیر کردەوە

ڕائید بەڵێن ۳۹ ملیۆن پارەی تەعمیراتی بنکەکەی خوارد

بنکەی پۆلیسی ڕزگاری 
بەڕێوەبەرەکەی ڕائید بەڵێن ئەحمەد
 سی و نۆ ملیۆن دیناری وەرگرتووە بۆ تەعمیری ئەم بنکەیە بە دووسەتڵ بۆیاخ بە پۆلیسەکانی بۆیاخ کردەوەو درزەکەشی لە وێنەکەدا جوان دیارە کە چۆن شەبەقێکی کردۆتە حکومەت.
پۆلیسەکان لەو ژوورانە ئاویان بۆ دەچێتە ژوورەوە. پەنجەرەکانیش هەر هی زەمانی سەدامە کە پێمان
دەوت دوژمن 

*********☆*********

ڕائید بەڵێن دووپۆلیس دەنێرێتە دادگا بە نایاسایی
ڕائید بەڵێن دووپۆلیس دەنێرێتە دادگا بە نایاسایی

دادوەرێک چی بەبەڕێوەبەری پۆلیسێکی یاسا شکێن ووت؟

لە میانەی یاسا شکاندنەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ،ڕائید بەڵێن دوو پۆلیسی خۆی بە جلی ڕەسمیەوە دەنێرێتە بەردەم دادوەر بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوەی دەمە قاڵێیەکان بووە لە نێوان خۆیاندا.دادوەریش دەیانێرێتەوە و دەڵێت بڕۆن بەو بەڕێوەبەرە عاقڵە بڵێن پۆلیس نانێرێتە دادگای مەدەنی بە جلی پۆلیسیەوە بەڵکو مەجلیس تەحقیقی یان دادگای سەربازی بۆ ئەم کەیسانە کراوە
ڕائید بەڵێن ڕقی تەواوی لەم ئەم دوو پۆلیسەیە و بە گومانە کە ئەمان گەندەڵیەکانی دزە پێدەکەن بۆ سۆشیال میدیا
شایەنی باسە ئەم ڕائید بەڵێنە یەکێکە لە مافیاکانی ئاسۆی شێخ تەها و مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی وکەسێکی داوێن پیسەو تێوەگلاوە لە بەکوشتدانی پۆلیسێکی خۆی بەدەستی مافیاکان و دزینی دەیان دەفتەر دۆلار و لە تازەترین دزیدا ۳۹ملیۆن دیناری خوارد کە وەزارەتی ناوخۆ بۆ نوەژەنکردنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تەرخان کردبوو،تەنها بۆیاخی کردەوەو ئەویشی بە پۆلیسەکان کرد

پۆلیسی سلێمانی خزمەتی شارەکە ناکەن بەڵکو شارەکەیان خستۆتە خزمەتی خۆیانەوە





****************


دزەکانی ناو پۆلیس بەردەوامن بە ڕابەرایەتی عەمید ئاسۆ

2020.10.20


عەمید ئاسۆ و دوو دزەکەی ڕائید ئومید و موقەدەم ئەکرەم هەرچی سەیارەو و دەمانچەو چەکی تری گیراوی دز و جەردەکانە هەموویان لە نێوان خۆیان بەش کردووە. تۆ بڵێیت عەمید ئاسۆ ڕاست بکات کە کوڕی مام جەلال پشتگیری ئەم چەتەیە بکات؟ ماڵی مام جەلال  ئاوا  پاداشتی شاری هەڵمەت و قوربانی دەدەنەوە؟ یان سەر لەبەری قسەکانی ئەم ئاسۆیە درۆیە 

وەزارەتی ناوخۆی لە ناوخۆیدا دزییەکان حەل دەکات

2020.09.27
هاوارێک بۆ بەڕێز وەزارەتی ناوخۆ  

عەمید ئاسۆی شێخ تەها و باندەکەی 7 سەیارەی جۆری مێرسیدسی بێ ئەولیاتی دوبەی دەست بەسەرادەگرن هی هاوڵاتیەکی داماوە ،ئەزانی چی لێهات قوربان؟

 دڵنیام ئاگادار نیت..... تا ساتی نوسینی ئەم هەواڵە چواریان تەخشان و پەخشان کرد ، و تەنها سێ دانەیان ماوە لە گەراجی ئامێرسازی. تکایە تەحقیق بکەن خاوەنەکەیان ترساندووە گوایە حوکمی حەوت ساڵ دەخوات بۆیە نایەتەوە بەلایدا ،ئیجرائاتی خێرا زەرورە.

بەڕێز کاک لیوا چەتۆ 

پێویست بوو لەباتی ئەوەی دڵداری لەگەڵ بکەیت وگوڵیان بۆ بەریت تفێک بکەیتە ناوچەوانی بۆ ئەو هەموو سوکایەتیەی هێنای بەسەر پۆلیسی شارێکدا و بۆ ئەوهەموو گەندەڵی و داوێن پیسیەی کردوێتی.
بەڕاستی زۆریش دڵخۆش بوین بە هاتنەکەت بۆ دائرەکەمان بەڵام بە دەیان کادری دڵسۆزت بێ هیوا کرد کاتێک مەدحی ئەو باندەت کرد...
مەدحی کەسێک دەکەیت کڵانشینکۆفی لە شانی شوانێک کردۆتەوەو فرۆشتویەتی؟
یان کەسێک کە چوار جار شکاتی لێ کرابێت لەسەر گێچەڵی سێکسی بە ئافرەتتان لەناو دائیرەی پۆلیس

یان کەسێک بە گەوادییەوە گیرا بێ؟
یان و دەیان یانی تر





!پۆلیسی سلێمانی یان مافیای سلێمانی

 ئایا حیزبە سۆسیال دیموکراتەکە ئاگادارە لە ناو پۆلیسی سلێمانی چی گوزەراوەو دەگوزەرێت؟

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بۆچی ئەمڕۆ تفی کردە ڕووی بەڕێوەبەری پۆلیسی موکافەحەی سلێمانی؟ بڵێی لەسەر کەمتەرخەمی بوو بێت لە خزمەتی شارەکە یان؟؟ 

ئەکرەم قادر حسن بەڕێوەبەری پۆلیسی موکافەحەی سلێمانی یەکێکە لەو پێنج ئەفسەرەی کە لە باندێکی تاوانی ڕێکخراو لەناو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کاردەکەن بە سەرۆکایەتی عەمید ئاسۆی شێخ تەها کە مادەی 406ی لەسەرە وەکو بکوژی گەنجەکانی سلێمانی لە 17ی شوباتدا.ئەم باندە پێکهاتوون لە:ڕائید ئەکرەم قادر حسن بەڕێوەبەری پۆلیسی موکافەحەی سلێمانیڕائید ئومێد حەمە نەوتە بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی کوردساتڕائید بەڵێن ئەحمەد محمەد بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینڕائید وەرزێر بەڕێوەبەری بنکەی سەرچنارسەرجەمیان سەر بە کوتلەی کۆسرەتن یەکێکیان نەبێت کەری ناوجۆگایەپاش کەشف بوونی کارە نەشیاوەکانیان لە دزی و گەندەڵی و گێچەڵی سێکسی بە ئافرەتان وبازرگانی تلیاک. فشارەکانیان لەسەر ئەم تۆڕە زیادی کرد و بۆیان دەدردەکەوێت کە کار لە کار ترازاوە، بۆیە ڕائید ئەکرەم قادر بڕیار دەدات کە تا دوا هەناسە بدزن و غەنیمەکان دابەش بکات بۆ ئەمەش لەگەڵ عەمید ئاسۆ قسە دەکات کە سەیارانە تەوزیع بکە لە نێوان خۆیاندا کە  5 بۆ6 سەیارە دەبن و حیجزن لە گەراجی حیجزی دائیرەی پۆلیسی موکافەحە دەبێت خاوەنی نەبوو یان خاوەنەکەی قەزیەکەی گەورە بووە نەیوێراوە بێتەوە بەلایدا . دوو سۆناتا و مەرزیەکی دەبڵ ئەکسل گێڕ ئۆتوماتیک و کامرییەک و مۆنیکایەکی2002. عەمید ئاسۆ پێداگری دەکات کە سۆناتاکەی دەوێت کە لە( ئەساسدا هی عەرەبێک بوو کە دزی بانکەکان بە ناوبانگن) و دەبێت بکرێت بە ناوی کوڕەکەیەوە. مۆنیکاکەش بۆ حیمایەکانی . ئەوانیش ئاسۆیان ڕازی کرد و چون بە فێڵ لە دائیرەی مرووری سلێمانی بە ناوی سەیارەی بێ سەرەتا کردیان بە ناویەوە لە کاتێکدا سەیارەکە ڕەقەم سلێمانی بوو وە ئەوەلیاتیشی هەبوو هەموویان لابرد و فێڵەکەیان کرد..ئاسۆ مۆنیکاکەی بردووەو جامی ڕەش کردو لایەتی.سەیارەکانی تر دیارنەمان. پاش ئەوەی لە چەند شوێنێک مەسەلەی ئەم سەیارە دیارنەمانە بڵاو بووەوە عەمید ئاسۆ ڕائید ئەکرەم بانگ دەکات و سوکایەتی پێدەکات و دەڵێت تۆ حەیات بردین و بە بێ عەقڵی خۆت کەشفت کردووین و لات دەبەم . بۆیە دوێنێ 26مانگ مەرزیەکە لەناو گەراجی موکافەحە دەرکەوتەوەو بۆی نەڵێن ئەکرەم بەشدارە لە دزینی سەیارەکان وهەروەها ئەکرەم لەڕێگای کوڕێکەوە کە ناوی کارزانەو لای عەمید ئاسۆیە ناڕاستەوخۆ جوابی بۆ دەنێرێت کە لە ئەگەری لابردنی گەندەڵیەکانی ئاسۆ و بردنی سەیارەکان کەشف دەکات. بۆیە عەمید ئاسۆ لە ئێستادا گواستنەوەی ئەفسەرە گەندەڵەکانی وەستاندووە کە خۆی لەخۆیدا هەر جێگە گۆڕکێیەکی بێ مانا بوو بۆ دامرکاندنەوە ڕای گشتی و حیزبەکە دەنا هەر باندەکە حوکم دەکات



چاکسازییە گەورەکە لە پۆلیسی سلێمانیدا کرا

2020.08.30

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەموو گەندەڵیەی بەڕێوەبەرانی پۆلیسی سلێمانی ،وەزارەتی ناوخۆ هاتەسەر خەت و لیوا چەتۆ ساڵحی بە سەردانێکی مەیدانی ناردە ناو پۆلیس و پاشان بڕیاردا بە گۆڕینی هەموو پۆلیسە (موعاقب دەعاویەکان ) واتە ئەو کەسانەی نوسراوی پۆلیسیان دەبرد بۆ مەحکەمە
چونکە ئەوانە بە هۆکاری کەشف بوونی گەندەڵیەکان دەزانن
کە لەسەریان بڵاوبۆتەوە

هەر بژی چاکسازی حکومەتی کوردی


-------------

پۆلیسی سلێمانی ۷ ئوتۆمبێلی هاوڵاتیەک دەدزن

عەمید ئاسۆی شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و باندەکەی 7 سەیارەی جۆری مێرسیدس بێ ئەولیاتی دوبی دەست بەسەرادەگرن هی هاوڵاتیەکی داماو ،ئەزانن چییان لێهات قوربان؟ 

تا ساتی نوسینی ئەم هەواڵە چواریان تەخشان و پەخشان کرد ، و تەنها سێ دانەیان ماوە لە گەراجی ئامێرسازی. تکایە تەحقیق بکەن خاوەنەکەیان ترساندووە گوایە حوکمی حەوت ساڵ دەخوات بۆیە نایەتەوە بەلایدا ،و ئەمانیش دزیان

سلێمانی لە دەستێکی ئەمیندایە



------------------

عەمیدێکی کۆنە بەعسی و چوار حیزبی کورد گۆڕیوەو کاندیدە بۆ پۆستێکی هەستیار

2020.08.27


عەمیدێکی بەعسی دوای ئەوە چوار حیزب ئەگۆڕێت یەکێتی
کاندیدی دەکات بۆ پۆستێکی هەستیار

عەمید سەرکەوت عومەر ئەحمەد کۆنە بەعسیەو لەسەر بەعسێتی فیشەکێک نراوە بە قاچیەوە لەلایەن کوڕانی حیزبی شەهیدانەوە، دوای هەلپەرستانەو لەزەمانی پاشاگەردانیەکەی ناو یەکێتیدا پلەی وەرگرتوو هێواش هێواش بۆی چووە پێشەوە ، دوای بوو بە گۆڕان بۆی پارێزگاری لە پۆست و پلەکەی بکات لەگەڵ فەرەیدوون عومەری برای کە مودیری مروری سلێمانیە و تۆمەتبارە بە گەندەڵیەکی گەورە .
ئێستا بە ناو یەکێتیە بەڵام بەپێی زانیاریە وردەکانی دەزگای ڕۆژنامەوانی مافیا ، پەیوەندی تەواوی ژێر بە ژێری بە پارتیەوە هەیە لە ڕێگای دکتۆر سامی مودیری دیوانی وەزارەتی ناوخۆوەو وەعدی تەواویان داوەتێ کە بیبەنە هەولێر و پۆستی گرنگی پێ ببەخشرێت . لەبەرئەوە با هەموولایەک ئاگادار بێت و ئە نوسینە ئامانەت بێت لاتان
لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە دووجار ژنی تەڵاق داوە لەبەر ئەوەی کەسێکی داوێن پیسەو چەندین کەیسی ئەخلاقی هەیە بە درێژایی ئەو کاتەی کە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تووندو تیژی دژی ژنان بووە و چەندین جار لەگەڵ لەشفرۆشەکان یان ئەو ئافرەتانەی ڕوویان لەوێ کردووە لە ماڵاندا گیراوە بەڵام کەیسەکانی پشت گوێخراوە لەبەر ئەوەی وەکیل وەزیری پێشوو سۆڵحی لەگەڵ کردوون بە پارەو ئافرەت ، بزانین لیوا چەتۆ چی دەکات؟
لە ئێستادا بەتەمای وەرگرتنی پۆستی باڵاترە لەگەڵ ئەوەی حاڵی حازر دۆسێیەکی لێکۆڵینەوەی دزی و بەدڕەوشتی لەسەرە و لەبەردەم وەزیری ناوخۆیە بەڵام چاویان لێ پۆشیوە لەبەر ئەوەی پەیمانی بۆ ڕێبازی بارزانی دووپات کردۆتەوە 
لەوە ئەچێت لە ڕابردوودا هەرچی ئافرەتباز و چەتە نەبێت عەقید ئەمینی بەرپرسی کۆمیتەی ژۆلیس و ئاسایشپشتگیریان نەکات بۆ وەرگرتنی پۆست ؟
عەقید ئەمینی بەڕێز لە ژێر وێنەی جەنابی مامدا بێ ویژدانی مەکە لەبەر بەرژەوەندیە شەخسیەکانت تکایە تکایە ، مەبنە ڕێگری نوێبونەوەو هەناسەدان گەشەکردنەوەی یەکێتی و سلێمانی

--------------------------------

بۆچی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لەلایەن ژنەکەیەوە بە نەعل لێیدرا؟

کێ بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاشکراکرد کاتێک ئافرەتی برد بۆ شێخ جەعفەر؟
مافیاکانی سلێمانی