سلێمانی شارێکی داگیرکراو
کۆمپانیای قەیوان لە پشت داڕمانی هیواوەیە
ڕائید دارا بابانی چۆن ژنە بکوژەکەی مارەکرد؟
لیوا چەتۆ سلێمانی فرۆشت بە مافیاکان بە ملیۆنێک دۆلار
پارە بەرد نەرم دەکات
پاش ئەوەی ئەمڕۆ لیژنە بەڕێزەکەی لێکۆڵینەوەی دەکرد لەدزی و تاوانەکانی بەڕێوەبەرانی پۆلیسی سلێمانی بەرامبەر ڕۆڵەکانی شارەکە.
گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە دەبێت عەمید ئاسۆی شێخ تەها و موقەدەم ئەکرەم قادر و ڕائید وەرزێر و ڕائید ئومێد دەستبەسەر بکرێن
لە ناکاو بریکاری وەزیری ناوخۆ لیوا چەتۆ ساڵح هاتە سەر خەت و تەواوی لێکۆڵینەوانەکانی زەڕبی گیرفانی کرد و بە پێی سەرچاوەکانی ناو پۆلیس یەک ملیۆن دۆلاری خراوەتە گیرفانەوە تا ئەم سزای ئەو ئەفسەرانە بوەستێنێت.
لەبەرئەوەی پارەی تلیاک و سەیارەی دزی عەرەبیان لەبەردەستایە بۆ ئەوان وەکو ملیۆنێک دینار وایە.
شایەنی باسە ئەفسەر و پۆلیسە پاک و خەمخۆرەکان سلێمانی لەوپەڕی توڕەبون و بێ هیوایدا بوون ئەمڕۆ.
سەرۆکی لیژنەکە کە پیاوێکی دڵسۆزی ئەم ووڵاتەیە بە ناو عەمید دکتۆر سالار بە تواوەت توڕ بووە کاتێک باسی کۆبوونەوەکەی دزەکان و چەتۆیان بۆ گێڕاوەتەوە کە چۆن مەعامەلەیان کردووەوکێ لەبەینیاندا بووەو چیان ووتوە
ئەفسەرێک کە ناو لامان پارێزراوە بە دڵ ساردیەکەوە بە هاوکارەکانی دەڵێت هیوامان بە کاک شێخ لاهور زۆر بوو پاکی بکاتەوە بەڵام پێ ناچێت لیوا چەتۆ بێ پرسی ئەو بتوانێت ئەم کارە بکات،بڵێی شێخ لاهور ئاگادار بێت؟
ئەم پرسیارە وەڵامەکەی بەم زووانە وەردەگرین
چاوەڕێی هەڵوێستیانین
لەبەر پارێزراوی سەرچاوەکەمان تەنها یەک جوملەی کۆبونەوەکەیان دەڵێین کە عەمید ئاسۆ بە لیوا چەتۆی ووتوە پاش ئەوە ڕێک کەووتون لەسەر پارەکە
(پارە بدەیت شێخ لاهوریش دەبێت بە مەلا لاهور )
ئەوە ڕێزی لیوا چەتۆیە بۆ ئەو کەسەی خستیە سەر کورسی وەزارەت
ئیتر ئەم چەتانە ئاوا مەعامەلە بە شارەکەمانەوە دەکەن
★★☆☆☆★★
لیوا چەتۆ ساڵح پۆلیسی سلێمانی فرۆشت بە ملیۆنێک دۆلار
**********★***********
ئەفسەرانی پۆلیس بە ئافرەت ناردن بۆ یەکتری توڵە لە یەک دەکەنەوە
ڕائید ئومێدی حەمە نەوتە پاش ئازادکردنی لە زیندان کەلەسەر بازرگانی کردنی تلیاک گیرابوو دەکرێت بە بەڕێوەبەری پۆلیس لە زۆنی شتە سەیر و سەمەرەکاندا
لەگەڵ دەست بەکار بوونی نەقیب خۆگر شەفیق دوور دەخاتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی سەرا.
کە ئەمەش کارێکە قبوڵ کردنی زەحمەتە کە تلیاک فرۆشێک نەقیبێکی کارامە لە خۆڕایی نەقڵ بکات .بۆیە بیر لە تۆڵە دەکاتەوە،
باشترین شتیت بۆ ئومێدی هەمین ئافرەتە ، چونکە بەبەرچاوی پۆلیسەوە لەشفرۆشە گیراوەکان ئازاد دەکەن بە مەرجی ئەوەی شەو بچێت بۆ باخەکەی موقدەم ئەکرەم و شوقەکەی بەختیاریان بۆ ڕابواردن.
بۆیە نەقیب خۆگر لەشفرۆشێک دەنێرێت بۆلای ڕائید ئومێد بۆ ئەوەی خاڵی لاوازی بگرن
بەڵام نەقیب خۆگر نازانێت کە ڕائید ئومێد و موقەدەم ئەکرەم خۆیان باندەکانی لەشفرۆشی دەپارێزن
بۆیە هەواڵەکە دەگاتە ڕائید ئومێد و موقەدەم ئەکرەم وعەمید ئاسۆ
پاشان فەرمان گرتن بۆ نەقیب خۆگرو لەشفرۆشەکە دەردەکەن و سێ ڕۆژ لەبنکەی هەواری شار خۆگر زیندانی دەکەن.
ئێستاش عەمید ئاسۆ و مەقەدەم ئەکرەم فشاریان لە ڕائید ئومێد کردووە لێی خۆ نەبێت ..
ئەمانە هاوڵاتی و شار دەپارێزن بۆیە حاڵمان جوانە..