sd main logo


مافیاکانی کوردستان


مافیاکانی کوردستان

بابەتەکان

دوکومێنتەکان

هەواڵی نوێ

دانا عەبدول کەریم بەرەو ماڵە چەورەکە

وزیری ئاوەدانکردنەوە چۆن گۆڵێکی لە قوباد تاڵەبانی کرد بۆ ڕازی کردنی مەسرور بارزانی؟ 


 کاک دانا لەپێناو بەهێزکردنی پێگەی خۆی لەوەزارەت و
جێبەجێکردنی مەرامە مادییەکانی، هەستا بەزەواجێکی سیاسی لەگەڵ پارتی و بەرامبەر قوباد تاڵەبانی وەستایەوە. پارساڵ صدقی ئامێدی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری ڕێگاوبان خانەنشین کراو ئەو پۆستەش بەشی یەکێتی بوو، دواتر ئەندازیار حکیم کەبەرپرسی پلان بوو لەئەنجومەنی وەزیران بۆ پۆستی ناوبراو دەستنیشان کراو، لەبەر قەدری کاک حکیم قوباد تاڵەبانی خۆی بردییە وەزارەت و تسلیمی سەرۆک دانا ی کرد کەلەشوێنی کاک صدقی دەست بەکار بێت، بەڵام نەیزانی پێش ئەوەی بڕواتە ئەوێ جەنابی وەزیر پەیمانی بەپارتی دابوو ئەو بەڕەیە لەژێر پێی یەکێتی دەربکەن. سەرەنجام قسەی جێگری سەرۆکی حکومەت کەوتە ژێر موشاری زەواجی بەرژەوەندی و سیاسی پارتی و گۆڕان.

لێرەدا ئەوەی جێی سەرنجە جەنابی وەزیر لەژێر سێبەری پارتی خوازیارە بحەسێتەوەو وەرەقەی سپی بۆ بریکارە پارتییەکەی پڕکردۆتەوە هەتا بتوانێت لەم زۆنەی ئەم دیو دێگەڵەوە گاڵە بەبەرژەوەندیی خەڵکی بکات و خۆی ببێتە بازرگانێکی سیاسی و هیچی تر


******★*****

دوکومێنتی گەندەڵەکان

ئەم پەڕەیە بۆ هەندێک دوکومێنتی زیادە دانراوەلەسەر گەندەڵی و گەندەڵەکان
مافیاکانی سلێمانی